لە ڕووی تەکنیکی و ئابووریەوە بەرشلۆنە لە یوروپا لیگ چی بەدەستدەهێنێت؟

چاڤی هێرناندێز و فرینکی دێ یۆنگ، مکوڕبوونی پێکهاتەی بەرشلۆنەیان لە بردنەوەی ناسناوی خوولی ئەوروپا نیشاندا.

چاڤی و دی یۆنگ، ڕاهێنەر و یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر گەڵاتەسەرای دووپاتیانکردەوە، بردنەوەی ناسناوەکە ئامانجی سەرەکییانە و هەموو هەوڵێکی بۆدەدەن.

ئەمشەو پێنجشەممە، لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی یوروپا لیگ، لە یاریگای “کامپ نو” یانە کەتەلۆنییەکە بەرامبەر گەڵاتەسەرای تورکی یاریدەکات، لەڕێکەوتی 17ی ئازار لە یاریگای “تورک تیلیکۆم ئارینا” یاریی گەڕانەوە بەرامبەر هەمان یانە ئەنجامدەدەن.

ئەرکی کەتەلۆنییەکان بۆ بەرزکردنەوەی جامەکە ئاسان نییە، لەکاتێکدا یانەکانی ئیشبیلیە و ئاتالانتا و پۆرتۆ و لیۆن و لایپزیک لەهەمان قۆناغدا بوونیان هەیە.

بۆچی بەرشلۆنە سوورە لەسەر ناسناوەکە؟

بەهۆی چەند هۆکارێکەوە ناسناوی خوولی ئەوروپی بۆ بەرشەلۆنە گرنگە، لەهەموویان گرنگتر خەونی چاڤی-یە بۆ چنینەوەی یەکەم ناسناو.

وەرزی ڕابردوو یانەی بەرشلۆنە تەنها ناسناوی کۆپا دێل ڕێی بەدەستهێنا، بەڵام لەم وەرزەدا ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ و کۆپا دێل رێ و سوپەری ئیسپانیا کردووە، چانسیشیان بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی لالیگا نەک هەر لاوازە، بەڵکو نزیکی مەحاڵە.

ئەگەر بارسا ناسناوی یوروپالیگی 2022 بەدەستبهێنێت، دەبێتە یەکەمین ناسناوی ئەوروپی لەدوای چامپیۆنزلیگ و سوپەری ئەوروپای 2015.

لەڕووی داراییشەوە، تەنها بە بردنەوەی ئەم ناسناوە ئەوروپییە، خەزێنەی بەرشلۆنە پێش وادەی گواستنەوەکانی هاوینی 2022 بڕی 23.4 ملیۆن یۆرۆ بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. شەقامی شانزەلیزێی پاریس پڕبوو لە مەڕ

بابەتی دواتر

كار لەسەر سیستمی مووچەی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربی له‌نده‌نی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌…
زیاتر ببینە

بایرن لە کەینەوە نزیکە

بایرن میونشن دڵنیایە لەوەى ئەمجارە دەتوانێت هاری کەین بباتە ڕیزەکانییەوە. هەرچەندە دانیال لیڤی هەوڵیداوە گفتوگۆکان دوابخات و شکست…
Total
0
Share