نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هاوكاری و پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و فەرەنسا بەردەوامبێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سـباستـیان لیكۆرنو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوایكرد، هاوكاری و پشتگیرییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و فەرەنسا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوامبێت.

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەردانی وەزیری بەرگریی فەرەنسا، پەیامێكی گرنگی بەردەوامی و گرنگی دۆستایەتی فەرەنسایە لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەیەكی باشمان ئەنجامدا و باسمان لە شەڕی دژی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەویی كرد، هەردوولامان هاوڕابووین كە داعش هێشتا مەترسییەكی راستەقینە و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە”.

وتیشی، “پێویستە هاوكاری و پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و فەرەنسا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوامبێت و سوپاسی فەرەنسامان كرد، بۆ پشتگیری و دۆستایەتی گەلی كوردستان هیچ كات هاوكاریی و پشتیوانی فەرەنسا لەبیر ناكات”.

بابەتی پێشتر

دوو تۆمەتبار بە 15 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیركران

بابەتی دواتر

چارەسەرێكی نوێ ئومێد بە نەخۆشانی شەكرە دەبەخشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share