رۆیتەرز: ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ عێراق هەڵکردووە بۆ دانەوەی قەرزەکانی ئێران

ئەمریکا رێگەپێدانی بۆ عێراق کردووە کە لە رێگەی بانکەکانی دەرەوەی عێراقەوە پارەی قەرزەکانی کارەبای وڵاتی ئێران بداتەوە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستبەرداربوونی لە ئاسایشی نیشتمانیی بۆ ماوەی 120 رۆژ واژوو کردووە، کە رێگە بە عێراق دەدات ئەو قەرزانەی ئێران بگەڕێنێتەوە کە هی کارەبایە، بەمەرجێک لە رێگەی بانکێکی دەرەکییەوە بێت لە وڵاتی سێیەم نەک لە عێراقەوە.

هەروەها ئەو پارانەی لە وڵاتی سێیەم دادەنرێت بە هەمانشێوە سنووردار دەکرێن و پێویستی بە مۆڵەتی ئەمریکا دەبێت تاوەکو ئێران دەستی پێیان بگات و تەنها دەبێت بۆ کاڵای مرۆیی خەرجبکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارکۆ ڕوبیۆ: ئەمریکا هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە کۆتایی بە شـ.ـەڕ بهێنێت

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قورسی کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئارامی…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت: ئێـ.ـران هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، ئێـ.ـران ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکای لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کردووە…
Total
0
Share