قائیمقامیەتی سلێمانی: هاوکاریی دارایی پێشکەش بە خێزانە هەژارەکان دەکرێت

قائیمققامیەتی سلێمانی ئاشکرایکردووە کە رێکخراوێکی خێرخوازی پرۆژەی هاوکاریکردنی خێزانە هەژارەکانی سلێمانی پێشکەشکردوون و قائیمقامیەتیش پاڵپشتیی پڕۆژەکە دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ یارمه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ بدات كه‌ له‌رووی داراییه‌وه‌ كێشه‌ی دابینكردنی خۆراكیان هه‌یه‌.

جەختیکردووەتەوە کە قائیمقامیەتی سلێمانیش پشتگیری پڕۆژه‌كه‌یان ده‌كات.

رێکخراوی کیدۆ لەبارەی پڕۆژەکەوە رایگەیاندووە، پڕۆژەکەیان پێكدێت له‌ ئاماركردنی خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و كه‌سانی سه‌رمایه‌دار بتوانن هاوكارییان بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌رووی دابینكردنی خۆراكه‌وه‌.

لەلایەکی دیکەوە قائیمقامی سلێمانی جەختیکردەوە، پشتگیری ئەو پرۆژەیە و هەر پڕۆژەیەکی دیکە دەکەن کە خزمەتی هاوڵاتییانی سلێمانی بکات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پلاندانان رووپێوییەکی ئابوریی بۆ خێزانە عێراقییەکان دەکات و کوردستانیش دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ شەپۆلی گەرما لە ئەوروپا ریکۆرد دەشکێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share