هاوڵاتییەک بە تۆمەتی سوتانی 250 دۆنم پوش و پاوان دەستگیرکرا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنوورى سەیدسادق، بە هۆکارى سووتانى نزیکەى (250) دۆنم لە پوش و پاوان، هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگاداربوونیان لە بوونی ئاگرێک لە سنووری گوندی (کەچەڵی)، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوەکە و توانرا لە ماوەی یەک کاتژمێردا، بە هاوکاریی دانیشتووانی سنوورەکە و بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سەیدسادق و هێزی کۆماندۆ، ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.

ڕاشیگەیاند، زەرەر و زیانی ئاگرەکە بریتیبوو لە سووتانی نزیکەی 250 دۆنم لە پوش و پاوان، بە هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکەش، هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایى.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تەیبەت دوای پێنج ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تۆمەتباری…
Total
0
Share