دەزگای ئاسایش: گروپێكی چەكداری نایاسایی دەستگیركرا

لە ریزەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان هەڵاتووە فۆتۆ: ئەرشیف

هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەندامانی گروپێکی چەکداری نایاساییان دەستگیرکرد کە ناویان لەخۆیان نابوو (فەوجە خۆبەخشەکەی گەرمیان).

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانیان دوای رووبەڕووبوونەوە ئەندامانی گروپێكی چەکداری نایاساییان دەستگیركرد كە ببونەهۆی پشێوی و نائارامی لە ناوچەکە و هەستاون بە (خۆنمایشکردن، وەرگرتنی سەرانە، هەڕەشەکردن، تەقەکردن و تۆقاندنی هاوڵاتیان).

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی چەکدارەکاندا، رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە، لە ئەنجامدا دوو کارمەندی ئاسایش برینداربوون، هەروەها دووان لە چەکدارەکان برینداربوون و یەک چەکداریش گیانیلەدەستدا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، ئەندامانی گروپەكە بە فەرمانی دادوەر و بە ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاسا کرانەوە.

بابەتی پێشتر

روسیا كشانەوە لە رێككەوتنی دانەوێڵە رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

دەزگای لوتكە: پەنابەران لە یۆنان بەدەست خراپی گوزەرانەوە دەناڵێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتدا رۆژێک پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی…
Total
0
Share