پارەی دوو مانگی ئەم كەسانە پێكەوە خەرجدەكرێت

سەرۆكایەتیی زانكۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە خەرجكردنی پاڵپشتی دارایی دوو مانگی خوێندكاران.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی زانكۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆمان دەكەینەوە كە لە سبەینێ دووشەممەوە دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكاران دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خوێندكاران دەتوانن سەردانی كۆلێژ و بەشەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی پاڵپشتی دارایی بۆ مانگەكانی10 و 11ی ساڵی رابردوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share