عەبدولواحید محەمەد: بڕیارەكەی حكومەت گرفت بۆ ناوەندەكانی خوێندن دروستدەكات

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەت تایبەت بە گۆڕانكاری لە تەمەنی خانەنشیكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران گرفتی گەورە بۆ بەشێك لە ناوەندەكانی خوێندن دروستدەكات بە تایبەت لەناو شارەكاندا، هاوکات داوایەكیش ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی گۆڕانكاری لە تەمەنی خانەنشینكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران گرفتێكی گەورە لە ناوەندەكانی خوێندن بە تایبەت لەناو شارەكان و قۆناغی ئامادەیی دروستدەبێت و بەو پێیەی ژمارەیەك مامۆستای بە ئەزموون خانەنشیندەكرێن چونکە بڕیارەكەی دەركراوە زۆر خێرابووە.

وتیشی، “ئەو بڕیارەی حکومەت گرفت بۆ وەرزی دووەمی خوێندن دروستدەكات و پێویستە هەوڵبدرێت بە زووترین كات چارەسەربكرێت كە دەكرێت خانەنشینكردنی مامۆستایان دوابخرێت یاخود بەپەلە وەزارەتی پەروەردە دەستكراوە بێت لە دانانی مامۆستایانی وانەبێژ لە شوێنەكانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەکەی ئەمڕۆوە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو روویداوە؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.  سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share