بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستە بازاڕەوە

کۆی گشتی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتربووە لە یەک ملیار دۆلار. 

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندی، بڕی یەک ملیار و 109 ملیۆن و 292 هەزار و 145 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، بە رێژەی رۆژانە 221 ملیۆن و 858 هەزار و 429 دۆلار. 

ئەمەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە رێژەی 3.35% دابەزیوە، کە رۆژانە 229 ملیۆن و 551 هەزار و 61 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی رابردوودا رۆژی چوارشەممە بوو، کە فرۆشی 231 ملیۆن و 329 هەزار و 202 دۆلار بووە، فرۆشی رۆژی پێنجشەممە 215 ملیۆن و 415 هەزار و 714 دۆلار بووە.

 

بابەتی پێشتر

سبەینێ کلاسیکۆی تێنسی سەرزەوی-یە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستیگرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا لە بەغدادەوە داواکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share