لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دهۆك-موسڵ چوار ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، لەسەر رێگای ئەلقووش رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی ریۆ و بارهەڵگرێكدا روویدا و لە ئەنجامدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا.
روونیشیكردەوە، قوربانییەكان لە دوو پیاو، منداڵ و ژنێك پێكدێن كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.