سەرچاوەیەك بۆ ئێستا: شەڕەتەقە لە بازگەی بانی مەقان ڕوینەداوە

سەرچاوەیەكی پۆلیس ڕەتیكردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە شەڕەتەقە لە بازگەی بانی مەقان ڕویدابێت.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دروستبوونی شەڕەتەقە لە بازگەی بانی مەقان لەسەر ڕێگای كەركوك – سلێمانی، سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی چەمچەماڵ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” هەواڵەكەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، “شەڕەتەقە لە بازگەكە ڕوینەداوە.”

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەوەی كە ڕویداوە تەنها تەقاندنی چەند گولەیەك بووە بە ئاسماندا لەلایەن كارمەندانی بازگەكەوە، ئەوەش دوای ئەوەی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان شۆفێری چەند ئۆتۆمبیلێكدا ڕویداوە.

پێتشر لە هەندێك سەرچاوە وابڵاوكرایەوە كە “شەڕەتەقە لە بازگەی كەركوك- سلێمانی لە خۆرهەڵاتی شاری كەركوك دروستبووە.” بەڵام ڕائید عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” دەنگۆكەی ڕەتكردەوە و جەختیكردەوە لە بازگەی ناوبراو هیچ حاڵەتێكی لەو جۆرە ڕوینەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ پاركی هەواری شار چاكدەكرێت و كامێرای تیژڕەوی لێ دادەنرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆریی سلۆپی شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شار ژمارەیەكی زۆر رووداوی هاتوچۆ لەو…
Total
0
Share