روونکردنەوە لەبارەی لەکارخستنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە شەواندا دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ لەکارخستنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ئارادا نییە.

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەموو دەنگۆیانەی سەبارەت بە لەکارخستنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتەکانی شەو تا بەیانی بڵاوبوونەتەوە دوورن لە راستییەوە، هیچ بڕیارێک بۆ داخستنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هیچ کاتێکدا نییە.

ئاشکراشیکرد، بڕیاری لەکارخستنی هێڵەکانی ئینتەرنێت تەنها لە رۆژانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی جێبەجێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەرێک لەکاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

فەرمانبەرێکی چاککردنەوە لەکاتی چاککردنەوەی گرفتێکی کارەبادا، بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا. وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، فەرمانبەرێکی چاککردنەوەی…
Total
0
Share