10 گەرمترین شوێنەکانی جیهان کوێن؟

لە ئێستادا لە هەر یەكە لە وڵاتانی ئەمریكا و مەكسیك و وڵاتە ئەوروپییەكان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە شەپۆلێكی گەرمای بەهێزدا تێدەپەڕن كە بەهۆیەوە چەندین كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پلەكانی گەرمای چەند شوێنێك سەروو پلەی 50 ی تێپەڕاندووە.

ساڵی رابردوو تێكڕای پلەی گەرمای جیهان 1.15 پلە بەرزبوونەوەی بە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمای نێوان ساڵانی 1850 – 1900 بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان تا كۆتایی ئەم سەدەیە پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە كە 2.8 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە تێكڕای گەرمای ئێستا.

لە تۆمارە مێژووییەكاندا پلەی گەرما لەم وڵاتانەدا بەرزترینی تۆماركردووە.

ناوچەی  Death Valley لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا گەرمترین شوێن بووە لە جیهاندا لە 15 ی تەمموزی ساڵی 1972 پلەی گەرمای گەیشتە  93.9پلە.

-ناوچەی قەبلی لە تونس لە 7 ی تەمموزی ساڵی 1931 پلەی گەرما گەیشتە 55 پلەی سەدی.

-ناوچەی ئەهواز لە ئێران لە 29 ی تەمموزی ساڵی 2017 دا 54 پلەی سەدی تێدا تۆماركراوە.

-ناوچەی تیرات تسفی لە ئیسرائیل 54 پلەی سەدی پلەی گەرمای تێدا تۆماركراوە.

-ناوچەی مەتربەی كوەیت، شاری بەسرە لە عێراق ناوچەی تربت لە پاكستان، ئیماراتی عەرەبی، مەكسیكالی لە مەكسیك، شاری جەددەی سعودییە بەشێكی دیكەن لە گەرمترین شارەكانی جیهان

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێک دوای ئەوەی وەرگەڕا سووتا

بابەتی دواتر

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە: نرخی ئینتەرنێت بە رێژەی 20% كەمكراوەتەوە و خێراییەكەی 100% زیادكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێرى ڕابردووى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی بڵاوكره‌وه‌. به‌پێی داتاكانى كه‌شناسیی هه‌رێم…
Total
0
Share