یانەکەی ڕۆناڵدۆ بۆی نییە یاریزانی دیکە بکڕێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، بە نووسراوێکی فەرمی کڕینی یاریزانی نوێ لە یانەی نەسڕی سعوودی قەدەغە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بین جاکۆبسی ڕۆژنامەنووس کە لەلایەن ماڵپەڕی “سپۆرت بایبڵ”ەوە بڵاوکراوەتەوە، گرێبەستی ئەحمەد موسای نایجیری کە لە ساڵی 2018 بۆ 2020 لە یانەی نەسڕ یاریی کردووە، کێشەی تێدایە.

لەو ماوەیەدا یانە سعوودیەکە بڕیاربووە زیادەی مووچەی یاریزانەکەی نایجیریا پێشکەش بە یانەی لیستەر سیتی بکات کە (360 هەزار) پاوەندە، بەڵام ئەو بڕەیان نەداوە، تەنانەت لە سێ گرێبەستی دیکەشدا کێشەیان هەبووە.

“فیفا” داوای چارەسەرکردنی ئەو کێشە یاساییانەی کردووە، یانەکەی سعوودیەکەش ئامادەبوون بڕی داواکراو پێشکەشبکەن.

بەبڕیاری “فیفا” تاوەکو چارەسەرکردنی کێشەکان، نەسڕ بۆی نییە هیچ گواستنەوەیەکی دەرەکی و ناوخۆیی ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

که‌ی بڕیارده‌دات؟ مێسی چه‌ند فاکته‌رێکی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ بارسا دیاریکردووه‌

لیۆ میسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ کۆتا ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس ئاستێکی خه‌یاڵی پێشکه‌شکرد و توانا…
Total
0
Share