بەرشلۆنە تەنها (13) یاریزانی ناونووس کردووە

بەپێی تۆمارە فەرمییەکانی لالیگا، تەنها (13) یاریزانی بەرشلۆنە ناویان لە لیستی 2023/2024دا تۆمارکراوە.

ئەوانەی ناویان لە لیستەکەدا هاتووە بریتین لە، تێر شتیگن، جول کوندی، ئێریک گارسیا، کریستنسن، پێدری، گاڤی، فرانک کیسێ، فیران تۆرێس، دی یۆنگ، ئانسو فاتی، لیڤاندۆڤسکی، عوسمان دێمبیلی و ڕافینیا.

چالاکییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا نزیکەی 30 ڕۆژی دیکە دەستپێدەکاتەوە، حاڵی حازر ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە سەرقاڵە بە هەوڵەکانی بۆ تۆمارکردنی ناوی ڕۆناڵد ئاراوخۆ، ئەلیخاندرۆ باڵدی، ئیلکای گۆندۆگان و ئینیگۆ مارتینێز، پێش ئەوەی وەرزی نوێ دەستپێبکات.

بەرشلۆنە ناچارە لەڕێگەی داشکاندنی مووچەی هەندێک لە یاریزانەکانەوە ڕێژەی بەکارخستن کەمبکاتەوە، دەستپێکی پرۆسەکەش بە کەمکردنەوەی مووچەی ئەو یاریزانانە دەستپێدەکات کە لە خواستن گەڕاونەتەوە، پاشان فرۆشتنی هەندێکی دیکەیان.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ یاساشکێنی بۆ دیکلاین ڕایس دەکات؟

بابەتی دواتر

مباپێ یان خلێفی.. کامیان یاریی ڕاکێشانی پەتەکە دەباتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێ خه‌تاباره‌؟ میدیا جیهانییه‌کان کلاسیکۆی زه‌وی به‌ ئابڕوچوون ناوده‌به‌ن

شه‌وی ڕابردوو له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کلاسیکۆی ‌نێوان به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین، به‌رپرسانی ته‌ندروستی و پۆلیسی ساوپاولۆ یارییه‌که‌یان ڕاگرت.…
Total
0
Share