بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی شاندی یەكێتی و پارتی لە پیرمام كۆدەبنەوە

‎بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شاندی باڵای یەکێتی و پارتی لە پیرمام كۆدەبنەوە.

دوێنێ سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی و ئەندامی شاندی یەكێتی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی رایگەیاند، كۆبوونەوە باڵاكەی یەكێتی و پارتی لە پیرمام درێژەپێدەری كۆبوونەوەكانی رابردووی نێوان هەردوولایە و بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پرسی هەڵبژاردنەكان، بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیيەكانی هەرێم و بەغداد تەوەری كۆبوونەوەكە دەبێت.

دوایین كۆبوونەوەی هەردوولا لە 26ی حوزەیرانی رابردوو لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەردوولا و رووداو و ئەگەرەكانی بەردەم هەرێم تاوتوێكران.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share