ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داواکراوی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، تیرۆریستێکی داعش لەنزیک قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرد کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، “دوای بەدەستگەیشتنی زانیاریی هەواڵگری لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری حکومەتی عێراقی، لەسەر داواکراوێک لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا دەستگیربکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تیرۆرستەکە ناوی (ث، ح، ع)ە و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگای عێراقەوە داواکراوبووە و لە سنووری قەزای چەمچەماڵ توانراوە دەستگیربکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنى ئابوریى عێراق: لەمەودوا کارگەکانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی پارێزگاکانی دیکە بکەن

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەنجومەنى ئابوریى عێراق کۆبووەوە و بڕیارێکى لە بەرژەوەندیی کارگە بچووکەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share