کەشناسیی هەرێم: چەند کاتژمێرێکی دیکە شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، کاریگەریی شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە پارێزگای کەرکوک بکات.

ئاماژە بەوەشدەکات، کاریگەریی ئەم خۆڵبارینە لە بەشەکانی باکووری رۆژئاوای عێراق سەرچاوەی گرتووە و پێشبینیدەکرێت، کاریگەرییەکەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێریک بمێنێتەوە لەسەر ئەو ناوچانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه‌ هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە ‏سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان،…
Total
0
Share