كەشناسیی هەرێم: سبەی پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە دەبینن و لە سبەینێوە پلەكانی گەرما نزیكەی 1-4 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك، خێرایی با لەنێوان 15-25 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت و پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە دەبینێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك پلەكانی گەرماش نزمتردەبنەوە بە نزیكەی 1-4 پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :-

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆك : 39 پلەی سیلیزی

كەركوك : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

سۆران : 38 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سنووری سلێمانی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەردەوامین…
Total
0
Share