وەزارەتی کشتوکاڵ: ئامادەکردنی قیمە و مانەوەی قەدەغەیە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 20 تگشرینی دووەم، ئاشکرایکرد کە ئامادەکردنی قیمە و مانەوەی بە هەمووشێوەیەک قەدەغەیە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاویکردەوە کە ئامادەکردنی قیمە و مانەوەی لە دوکانەکانی گۆشتفرۆشیدا قەدەغەیە و لە سبەینێوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارەکەی ئاڕاستەی هەرسێ پارێزگای هاولێر، سلێمانی و دهۆک کردووە و بەپێی بڕیارەکە لەکارگەکانی بەرهەمهێنانی قیمەی ئامادەکراو، قیمەکردن قەدەغەیە، پێویستە لە دوکانی گۆشتفرۆشەکانیشدا ئەو کاتەی کڕیار داوا دەکات قیمەی بۆ ئامادەبکرێت.

بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ لە (2020.11.21)لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رێکاری یاسایی توند بەرامبەر بەو شوێنانە دەگرنەبەر پابەندی بڕیارەکە نابن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت
لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە “كارێكی نایاسایی” و “ستەم” وەسفدەكات، ڕەخنەی لە پلەبەرزكردنەوەی…
Total
0
Share