نرخی هێلكە دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا یەك كارتۆن هێلكە لە بازاڕدا بە 48 هەزار دینارە و پێشتر یەك كارتۆنی بە 51 هەزار دیناربوو، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە نرخەكەی لە 48 هەزار دیناردا جێگیربووە.

ئاشكراشیكرد، لە وەرزی هاویندا خواست لەسەر بەكارهێنانی هێلكە كەمدەكات و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی دەبێت و وتیشی، “لە سلێمانی 11 پڕۆژەی تایبەت بە بەرهەمی هێلكە هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خات

لیژنه‌ هاو‌به‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆتان خواردنی سه‌ردانه‌پۆشراو…
Total
0
Share