رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

لەسەر رێگای ئاکرێ بۆ پردی قەندیل رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و دوو کەس بە سەختی برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر شەقامی سەرەکی ئاکرێ بۆ پردی قەندیل نزیک گوندی خەلا رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس بە سەختی بریندابوون.

جگە لە زیانە گیانییەکان رووداوەکە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چەند سه‌ر ئاژه‌ڵێک دوو کەس ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ رادەگەیەنێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share