هەڵمەتێكی گەورەی نەمام چاندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت

دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی و رێكخراوی خۆراكی جیهانیی WFP هەڵمەتی بەرفراوانی سەوزكردن و نەمام چاندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدەدەن بۆ زیادكردنی رووبەری سەوزایی و دارستانی لە سنوورەكە.

پارێزگای سلێمانی وتیشی، “ئەمڕۆ لەگەڵ هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی و بەڕێوەبەری رێكخراوی خۆراكی جیهانیی WFP كۆبووینەوە بۆ داڕشتنی پلانی پێویست بۆ هەڵمەتەكە و ئامانجەكانی”.

هاوكات جەخت لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگی و چالاكییە هاوبەشەكانی هەردوولا لە بوارەكانی سەوزكردن و پاراستنی ژینگە كرایەوە بە تایبەت دوای جێبەجێكردنی پڕۆژەی فراوانكردن و زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی نەمامگەی سەرچنار بۆ یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار نەمام.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە پێنج ملیار ژه‌مه‌ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بەكارهێندراون

بەپێی داتاكان زیاتر له‌ پێنج ملیار ژه‌مه‌ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌كارهێندراون. به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا…
Total
0
Share