لە هەولێر نرخی تانكەرێك ئاو گەیشتە 25 هەزار دینار

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئەمڕۆ نرخی یەك تانكەر ئاو لە شاری هەولێر گەیشتووەتە 25 هەزار دینار.

ئاشكراشیكرد، بەر لە هاتنی شەپۆلی گەرما و سەرهەڵدانی گرفتی بێئاوی لە شاری هەولێر نرخی یەك تانكەر ئاو بە 15 هەزار دیناربووە، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چەند گەڕەكێك لە شاری هەولێر گرفتی كەمئاوییان هەیە و بە تانكەر ئاو دەكڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی هۆشداری دەدات و خەڵک لە مەترسیی ئاگرکەوتنەوە ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە بڵاودەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی سەرمادا خەڵک ئامێرە گەرمکەرەوەکان…
Total
0
Share