شەش مانگە پارەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا نەدراوە

ئەندامێكی ئەجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەت داهاتی سندوقی كۆمەكی شێرپەنجەی خەرجكردووە و شەش مانگە پارەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوای نەداوە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سندوقی كۆمەكی تووشبووانی شێرپەنجە كە بەیاسا دانراوە حكومەت بۆی نییە دەستكاری داهاتەكەی بكات، بەڵام پارەی تێدا نەهێڵدراوە، لە گومرگ و باج و ڕسووماتی جگەرە و مەشروب و هاتوچۆش هیچ بڕە پارەیەك ناخرێتە سندوقەكە كە بەیاسا بۆی تەرخانكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “پێویستە لەداهاتی سلێمانی دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە بۆ هیوا بكڕدرێت و هیچ چەكێكی دەرمانی هیوا لە هەولێر خەرجناكرێت و سلێمانیش دەڵێت بانك پارەی تێدا نییە”.

ئاشكرایكرد، بۆ ئەوەی پزیشكێك نۆرینگەی ئەهلی دانەنێت و لە نەخۆشخانی ئەهلی دەوامنەكات دواتر لەنەخۆشخانەی هیوا دەوامدەكات و چارەسەری نەخۆش دەكات، بەڵام شەش مانگەپارەی ئەو پزیشك و كارمەندانەش نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی کتێبی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێویستە پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان، کتێبی خوێندن لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم نووسراوێکی…
Total
0
Share