ئاگادارییەک لە وەزارەتی ناوخۆوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیان پێوەیە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، “شۆفێرانی بەڕێز، تەنانەت ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەتان هی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق یان تابلۆی بیانی بێت، پێویستە پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن”.

دەشڵێت، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە هەرێمی کوردستان، هەموو جۆرە تابلۆیەک تۆماردەکەن و دواتر سزای دارایی دەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرپرسێکی تورکیا نەیتوانی راستەوخۆ بێتە ئەو شارە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەچێتە شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی سزاکانی…
Total
0
Share