شارەوانیی سلێمانی: سەرجەم ریكلامە نایاساییەكان لادەبرێن

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی هەڵمەتەكاندا سەرجەم ریكلامە نایاساییەكان لەسەر شەقامەكان لادەبرێن و هەڵمەتەكەش بەردەوامدەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی سەرجەم ریكلامی نایاسایی لەسەر شەقام و شۆستەكان لادەبرێن كە بوونەتە هۆی گرفتی هاتوچۆ زۆرجار رووداوی نەخوازراوی لێكەوتووەتەوە و بەپێی یاساو رێنماییەكان كار لەسەر لابردنی ریكلامەكان كراون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەڵمەتەكە بە هاوكاریی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی ئەنجامدرا كە سەرجەم ریكلامە نایاساییەكان لەسەر شەقام و شۆستەكان دانرابوون لابران.

بابەتی پێشتر

بەشێكی دیكەی زنجیرەی (پێستی شێر) بەرهەمدەهێندرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی نامەیەكی ئەلیكترۆنییەوە 42 هەزار دۆلاری لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share