“یاریدەدەری والی داعش لە عێراق كوژرا”

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرایكرد، “یاریدەدەری والی داعش-مان لە عێراق كوشتووە”.

یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “یەكەكانی دەزگای دژە تیرۆر، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، دوو ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە لە ناوچەكانی باشووری پارێزگاری كەركوك و ڕۆژئاوای پایتەختی عێراق”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هێزە تەكتیكییە تایبەتەكان پێشوەختە بە ئەركی خۆیان هەستاون و بە هێلیكۆپتەر چوونەتە دۆڵی چایی، هێرشیان كردە سەر خەندەقێكی داعش و دوو ئەندامی تیرۆریستانی داعشیان كووشت كە خۆكوژ بوون و پاشماوەی داعش بوون”.

“یەكێك لەو دوو داعشەی لەو هێرشەی سنووری پارێزگای كەركوك كوژراون، یاریدەدەری والی داعش بووە لە عێراق”، وەك یەحیا ڕەسول ئاشكرایكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لەلایكی دیكەوە هێزەكانی دژەتیرۆر توانیویانە دوو تیرۆریستی داعش لە ئەبوغرێب دەستگیر بكەن”.

بابەتی پێشتر

دادگا ڕێگە بە نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی مۆبایل دەدات

بابەتی دواتر

یەكەم بەفربارینی ئەمساڵ لە چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت و هادی عامری كۆبوونەوە

نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتحدا كۆبووەوە و دۆخی عێراقیان تاوتوێكرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە جێنین پلاسخارت نوێنەری…
Total
0
Share