لە هێرشێكدا 5 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران

كەمێك پێش ئێستا لە هێرشێكدا لە سنووری قەزای دوبز 5 چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەمشەو لە هێرشێكدا لە گوندی مامەی سنووری قەزای دوبز چەكدارانی حەشدی شەعبی كراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج چەكداری هێزەكانیان كوژراون.

هاوكات هەر ئەمشەو سوپای عێراق بۆردومانێكی پێگەیەكی داعشی لە سنووری قەزای داقوق كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید هۆکاری نەناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغداد لەلایەن هەرێمەوە ئاشکرادەکات

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغداد نەکراوە،…
Total
0
Share