ئەمڕۆ بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و کەسانی دیکە خرانە شوێنەکانیان.
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سیفەتی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سودانی ژمارەیەک گەورە بەرپرسی ئەمنی لەسەر کارەکانیان لابردووە و کەسانی دیکە لە شوێنەکانیان دەستبەکاربوون.
ئامانج لە گۆڕانکاریی لە پۆستە ئەمنییەکان بەمەبەستی هێنانە پێشەوەی خوێنی نوێیە، وەک لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سوودانیدا هاتووە.
گۆڕانکارییەکان بەم شێوەیە بوون:
-حەمید شەتری لە بەرپرسی ئاژانسی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی دوورخرایەوە و ئەحمەد تەیار شوێنی گرتەوە.
-فالح عیساوی لە بریکاری ئاسایشی نیشتمانی دوورخرایەوە و موسەننا عوبەیدی شوێنی گرتەوە.
-ماجد دلێمی لە بەرپرسی هەواڵگری دوورخرایەوە و وەقاس محەمەد خرایە شوێنی.
هەریەکە لە حەمید شەتری و ماجد دلێمی کرانە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی.