نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوو فەرمانی فەرمانی هەرێمی دەركرد، یەكێكیان بۆ دامەزراندنی (45) دادوەرە كە دەرچووی خولی چوارەمی پەیمانگەی دادوەرین،
لەو بارەیەوە دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ دامەزراندنی (45) دادوەر دەركرد كە دەرچووی خولی چوارەمی پەیمانگەی دادوەرین و لە ماوەی دوو ساڵدا لە رووی زاستی و پراكتیكییەوە بۆ پڕۆسەی دادبینی، ئامادەكراون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای گەیشتنی داواكاریی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم بە دامەزراندنیان، دادوەران لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی هەرێمی و واژووكردنییەوە لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە، دادەمەزرێن و دوای سوێندخواردنی یاسایی، لە دامودەزگاكانی دادوەری لە هەرێمی كوردستان، دەستبەكاردەبن.
هەر ئەمڕۆ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، فەرمانی هەرێمی بۆ كردنی شارۆچكەی خەلیفان بە قەزا و كردنی گوندی سرێشمە بە ناحیە واژوو كرد.