هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەكانتان داپۆشن درەنگانی ئەمشەو و سبەی پێنجشەممە ئەگەری بارینی تەرزە لە هەندێك شوێن و ناوچە بە دیارنەكراوی و لە كاتەكانی خۆرهەڵاتن بەدواوە بەهۆی هاتنی بڕێكی باشی شێی رێژەیی بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری چالاكبوونی هەورەبروسكەی زۆر بەهێز و تاوەبارانی بەخووڕی بەهاری و بارینی تەرزە هەیە.
دەشڵێت، “لە بەشێكی زۆر ناوچەكانی دهۆك و هەولێر و باكوووری كەركوك و موسڵ و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی ڕاپەڕین و سلێمانی و هەڵەبجەو بەشێك لە ناوچەكانی گەرمیان ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ئەو كەشە ناسەقامگیرە ماوەی چەند ڕۆژێكە روویكردووەتە هەرێمی كوردستان بەرەو لاوازبوون دەچێت كۆتایی بەم شەپۆلی بارانبارینە دێت، بەڵام لە هەندێك ناوچەی شاخاویی تاوەكو درەنگانی شەو دەمێنێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە 17ی ئەم مانگە بەدواوە پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاوبەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت لە هەفتەی سێیەمی ئەم یەكەم شەپۆلی گەرمای پڕوكێنەر ڕوو لە تەواوی ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەكات كاریگەری ئەو شەپۆلی گەرمایە دەگاتە هەرێمی كوردستانیش.