دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند کە سزای 17 ساڵ زیندانیکردنیان سەپاندووە بەسەر بەرپرسێکی وەقفی سوننیدا، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە یەک ملیار و 500 ملیۆن دیناری بەفیڕۆداوە.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەکردووە، دادگای تاوانەکانی سەڵاحەدین چەند بڕیارێکی دەرکردووە لە دژی ئەو بەرپرسەی وەقفی سوننی، کە بە گشتی 17 ساڵ زیندانیکردنە بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ئەندازیاری لە دیوانی وەقفی سوننی، بۆ تاوانی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی.
دەڵێت، تۆمەتبارەکە بووەتەهۆی بەفیڕۆدان و زیادەڕەوی لە جێبەجێکردنی منارە ئاسنییەکان بۆ مزگەوتەکان لە سەرتاسەری پارێزگاری سەلاحەدین، ئاماژەی بەوەدا کە بڕی پارەکە کۆی گشتی یەک ملیار و 536 ملیۆن و 500 هەزار دینار بووە.