وەزارەتی كارەبا: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 18 كاتژمێر كارەبا دراوە

وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژندا لە هەولێر 18 كاتژمێر و نیو و لە سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجەش 20 كاتژمێر كارەبا دراوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەڵێنی دابوو لە رۆژانی جەژندا 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان بدات.

دەشڵێت، پێدانی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیە بووە: (هەولێر 18:30 کاتژمێر، سلێمانی 20، دهۆک 20، هەڵەبجە 20 و گەرمیان 21 کاتژمێر).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە نەدرێتە ئۆتۆمبێلی تایبەت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە ‏تەنها بدرێتە ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاسەكان، دوای دیاریكردنی بەنزینخانەكان، بڕیارەكە…
Total
0
Share