ڕاگەیەندراوێک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، داواکارین لە سەرجەم بەکارهێنەرانی شەقام بەگشتی و شۆفێران بەتایبەتی، لە ڕۆژانی جەژندا پابەندی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بن:

1- دایکان و باوکانی بەڕێز، سویچی ئۆتۆمبێلەکانتان مەدەنە دەست ئەو کوڕ و کچانەی مۆڵەتی شۆفێرییان نییە، چونکە ئەمە سەرپێچیی یاسای هاتوچۆیە و ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر (لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بێ مۆڵەتی شۆفێری، بەشی 21 لە یاسای هاتوچۆ).

2- بەهۆی زیادبوونی منداڵان لە شەقام و کۆڵانەکان لە ڕۆژانی جەژندا، تکایە بە وریایی زیاتر شۆفێری بکەن و خۆتان لە خێرایی و سەرکێشی بپارێزن.

3- پێویستە شۆفێر و سەرنشینان پشتوێنی دڵنیایی (قایشی سەلامەتی) بەکاربهێنن.

4- تکایە مۆبایل بە هیچ شێوەیەک لە کاتی شۆفێریدا بەکارمەهێنن.

5- شۆفێرانی ماتۆڕسکیل پابەندی خێرایی دیاریکراو و چرای ترافیک و بەکارهێنانی کڵاوی سەرپارێزی بن.

6- شۆفێرانی ماتۆڕسکیل خۆیان لە سەرکێشی و دروستکردنی مەترسی و بێزارکردنی هاوڵاتییان بپارێزن.

7- سەرخستنی منداڵان لە بەشی پشتەوەی بارهەڵگرەکان و ماتۆڕسکیلەکان قەدەغەیە و لەکاتی سەرپێچی، دەست بەسەر ئەو سوارڕەوانەدا دەگیرێت.

8- پارککردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی نادروست قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

9- لە یەکەم ڕۆژی جەژن، مەفرەزەکانی هاتوچۆ لەبەردەم سەرجەم گۆڕستانەکانی سلێمانی دابەشدەبن بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ.

10- مەفرەزەکان لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگەكانیش دابەشدەبن و هیوادارین شۆفێران هاوکاریان بن.

11- کامێراکانی چاودێریی خێرایی بەردەوام لە کارکردندا دەبن، وەک ڕۆژانی ئاسایی لە ڕێگەوبانەکانی ناوشار و دەرەوەی شارەکان.

12- پابەندی خێرایی دیاریکراو بن، بەتایبەتی لەناو شوێنە گشتی و کۆڵانەکاندا.

13- شۆفێری بەڕێز، ڕۆژانی 21، 22 و 23ـی مانگ، هاتنەناوەوەی سوارڕەوی بارهەڵگر بۆ ناو سەنتەری قەزای دوکان قەدەغەیە.

14- شۆفیری بەڕێز، خۆت بەدووربگرە لە شۆفێریکردن لە ژێر کاریگەریی مەیدا.

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، لە حاڵەتی پێویستدا، شۆفێران دەتوانن لە ڕێگەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە ژمارە (188)، پەیوەندییان پێوەبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share