دوای ونبوونی حاجییەكی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ئەوقاف گیانلەدەستدانی رادەگەیەنێت.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای ونبوونی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و واجباتی حەج، ھەروەھا گەڕانی تیمە کارگێڕیەکانی پڕۆسەی حەجی کوردستان و ئەو کۆمپانیایەی کە یاوەری سەفەری کردووە، بەشێوەیەکی چڕ و بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری مەککەی پیرۆز بەمەبەستی وەرگرتنی ھەواڵ و سۆراغکردن و دۆزینەوە، بەداخەوە “حاجی عەیش شێخ عەبدوڵا” لەدایکبووی ساڵی (1959) خەڵکی دەڤەری پیران سەر بە پارێزگای ھەولێر بە مردوویی لە نەخۆشخانە دۆزرایەوە.
دەشڵێت، لە ئێستادا تیمەکانی حەجی کوردستان سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانن، دواتر تەرمی کۆچکردوو لە گۆڕستانی ( شرائع) لە شاری مەککە دەنێژرێت.