ژینگەی هەولێر: ئەو کۆگا قیرەی لە هەولێر ئاگریگرت دەبێت یان مۆڵەت وەربگرێت یاخود دابخرێت

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەڵێت، “ئەو کۆگا قیرەی ئاگری گرت و بووە هۆی برینداربوونی زیاتر لە 10 کەس، مۆڵەتی یاسایی نییە و پێویستە یان مۆڵەت وەربگرێت یاخود دابخرێت”.

دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای وتووە، “ئەو شوێنە بە نایاسایی کاری کردووە و دەبێت مۆڵەت وەربگرێت یاخود دابخرێت و رێکاری پێویست بەرامبەر بە هەموو ئەو کۆگا و پاڵاوگانەی سنوورەکە دەگرنەبەر کە بە نایاسایی کاردەکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکارەکان توندکراونەتەوە و دەبێت هەموو ئەو شوێنانەی کاردەکەن مۆڵەتی فەرمییان وەرگرتبێت لە فەرمانگەی ژینگە و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.

شەوی 12/6/2024 ئاگر لە کۆگای قیر و پاڵاوگە لە سنووری گوێر کەوتەوە و 20 کاتژمێر درێژەی کێشا و دواتر کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە راگەیەندرا، 14 کارمەندی بەرگریی شارستانی بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون و چوار ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەراییەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر سووتا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنوەر قەرەداغی: بانگهێشتی ئاهەنگێک کرام بەبێ ئەوەی پێم بوترێت ئاهەنگێکی حزبییە

هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی، روونکردنەوەیەکی لەبارەی بانگهێشتکردنی بۆ ئاهەنگێکی “سیاسی و حزبی” بڵاوکردەوە. ئەو هونەرمەندە لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە،…
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ: هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و…
Total
0
Share