ئاگرێک لە پووش و پاوانی ناحیەی دیانا کەوتەوە

ئەمڕۆ بە هۆکاری شۆڕتی کارەبا رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پووش و پاوانی ناحیەی دیانا کەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی ئازادی سەر بە ناحیەی دیانا، هەر بۆیە تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی دیانا گەیشتە شوێنی رووداوەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و رێگری لە زیادبوونی بکەن و زیانەکان کەمبکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو، هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە شۆڕتی کارەبا بووە و هیچ زیانی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: کیسە نایلۆنەکان یەکێکن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

نوێنەری فەرمانگەی کوالێتی کۆنترۆڵ لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کیسە نایلۆنانەی خواردنی گەرمیان تێدەکرێت کاریگەریی خراپی تەندروستییان…
Total
0
Share