بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی سەبارەت بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن کەسێکی عێراقییەوە لە وڵاتی سوید، بڵاوکردەوە، ئیدانەی ئەو کارە دەکات و دەڵێت، دژی هەموو هەوڵێکی لەو جۆرە دەوەستینەوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، “بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەوەستینەوە”.
دەشڵێت، “رووداوەکە بۆ هەموو کۆمەڵگەی موسڵمانان ئازاربەخشە و ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت”.