لەمڕۆوە كۆرییەكان تەمەنیان ساڵێك یان دوو ساڵ كەمدەبێتەوە

هاوڵاتییانی كۆریای باشوور تەمەنیان ساڵێك یان دوو ساڵ كەمدەبێتەوە پاش پەیڕەوكردنی سیستمێكی نوێ لەلایەن حكومەتەوە تایبەت بە ئەژماركردنی تەمەن، لەجیاتی ئەو سیستمەی پێشتر لە وڵاتەكەدا كاریپێدەكرا.

سیستمەكەی پێشوو منداڵ لەكاتی لەدایكبووندا تەمەنی بە ساڵێك تۆماردەكرا، هەموو 1ی كانونی دووەمێكیش ساڵێك بۆسەر تەمەنی زیاددەكرا، واتە ئەو منداڵەی لە شەوی سەری ساڵ لەدایكبووایە پاش تێپەڕبوونی كاتژمێر 12ی شەو تەمەنی دەبووە دوو ساڵ.

وڵاتەكە لە بەیانیی ئەمڕۆوە سیستمە نوێیەكەی خستە بواری جێبەجێكردنەوە، لە سەرجەم بەڵگەنامە فەرمی، كاروبارە ئیداری و مەدەنی و دادوەرییەكاندا كاری پێدەكرێت.

بەپێی ئاژانسی یونهاب-ی فەرمی، كارەكە پێویستی بە كاتە تا سیستمی نوێی ئەژماركردنی تەمەن كۆمەڵگای كۆری پێیئاشنابن، بەهۆی پەیوەستبوونی زۆرێك لە بوارەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و پەیوەندییە هەستیارەكانی تاك بە تەمەنەوە.

لە كانونی یەكەمی رابردوو كۆمەڵەی نیشتمانی (پەرلەمان)ی كۆیا پرۆژەیاسای رەتكردنەوەی سیستمی تەمەنی كۆری و، جێبەجێكردنی ئەو سیستمەی لە جیهاندا پەیڕەودەكرێت، پەسەندكرد.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: لە هەر شوێنێك سیستەمی پریپەید هەبێت كارەبای 24 كاتژمێری هەیە

بابەتی دواتر

حاجییەكی كورد بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share