“داوای لێبوردن ناکەم”.. مێرکڵ لەسەر پەیوەندیی خۆی و پوتین دێتەدەنگ

لە یەکەمین چاوپێکەوتنیدا پاش جێهێشتنی پۆستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ ڕەتیکردەوە داوای لێبوردن بکات لەسەر پەیوەندیی سیاسیی چەندساڵەی خۆی و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا.

لە چەندین لایەنەوە مێرکڵ بەوە تۆمەتباردەکرێت، بەرپرسیاربووە لەوەی جەنگی ئۆکرانیا بگات بەم ڕۆژە و کارەساتی لێبکەوێتەوە، بەهۆی نەرمینواندنەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا و بەکارنەهێنانی فشار لەگەڵیدا، بە درێژایی 16 ساڵی دەستبەکاریی ژنە ئەڵمانییەکە لە پۆستی ڕاوێژکاردا.

لە گفتوگۆیەکدا لە شانۆی بەرلین و بەرامبەر بە جەماوەرێک، مێرکڵ بەرگریی لە بەکارهێنانی دیپلۆماسیەت کرد لەگەڵ پوتیندا، تەنانەت ئەگەر کار گەیشتبێتە هێرشکردن بۆ سەر ئۆکرانیا.

مێرکڵ ڕایگەیاندووە، “هەوڵمداوە خۆم لە کارەساتەکە لابدەم. دیپلۆماسییەت بژاردەیەکی هەڵە نییە، تەنانەت ئەگەر لە کۆتاییدا سەرکەوتووش نەبێت”.

هەروەها، “بە پێویستی نازانم بڵێم دیپلۆماسییەت (لەگەڵ پوتیندا) هەڵە بووە، بۆیە داوای لێبوردن ناکەم”.

مێرکڵ لەبارەی هێرشەکەی پوتینەوە بۆ سەر ئۆکرانیا گوتوویەتی، “هەڵەیەکی گەورەیە لەلایەن ڕوسیاوە” و “هیچ بەهانەیەک” بۆ ئەم پەلامارە “دڕندانەیە” نییە.

بابەتی پێشتر

بۆچی ڕیاڵ مەدرید 100 ملیۆن بە چوامینی دەدات؟

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا.. ئۆتۆمبێلێك خۆی بە كۆمەڵێك ڕێبواردا دەكێشێت و قوربانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
زیاتر ببینە

نەوت 121 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 121 دۆلاری تێپەڕاند. لەگەڵ…
Total
0
Share