ئومێد خۆشناو: زۆر بەكارهێنانی ئاو هۆكاری كەمئاویی شاری هەولێرە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی جەژن رایگەیاند، “لە رۆژانی پێش جەژندا زیاتر ئاو بەكارهێندراوە و ئەوەش گرفتی كەمئاوی زەقتر كردووەتەوە و دەشڵێت، “بڕە پارەیەك بۆ چارەسەكردنی گرفتی كەمئاوی تەرخانكراوە”.

راشیگەیاند، ساڵانە لە وەرزی هاویندا گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر سەرهەڵدەدات و چەند ساڵی رابردوو بە ئەمساڵیشەوە وشكەساڵی و كەمبارانی بووە و ئاستی ئاوی ژێرزەوی دابەزیوە.

ئاشكراشیكرد، “بڕی 20 ملیار دینار بۆ سێكتەری ئاو تەرخانكراوە و لە رۆژانی پێش جەژنیشدا زیاتر ئاو بەكارهێندراوە و ئەوەش گرفتی كەمئاوی زەقتر كردووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

عێراق بڕیار لە نەوتی هەرێم دەدات

بابەتی دواتر

لە یەكەم رۆژی جەژندا نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share