قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئیلهام لە جەژن وەرگرین بۆ لێبوردەیی و ئاشتەوایی و زاڵكردنی گیانی یەكتر قبووڵكردن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پێویستە ئیلهام لە جەژن وەرگرین بۆ لێبوردەیی و ئاشتەوایی و زاڵكردنی گیانی یەكتر قبووڵكردن و ئەوەی ئێمەی كورد پێی دەڵێن “گەردن ئازادی”.

لە پەیامەكەی جێگری سەرۆك وەزیراندا هاتووە، جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەموو موسوڵمانانی جیهان و كوردستان بە تایبەت پیرۆز بێت، دڵمان لای حاجییانە پاش بەجێهێنانی ئەركەكانی حەج بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ ناو ئازیزانی خۆیان.
راشیگەیاند، “ئیسلام ئایین و شارستانیەتیشە و یەكێك لە جوانییەكانی كۆمەڵگەی كوردی كە زۆرینەی ئەم باوەڕ و ڕێبازەی قبووڵكردووە گیانە میانڕەوی و كراوەییەكەی بووە لەگەڵ ئایین و بیروباوەڕەكانی دیكە، جێگای داخی زۆرە بەم دواییانە پێچەوانەی ئەو رەوتە مێژووییە ئاییندارییەی وڵاتەكەمان، لێرە و لەوێ هەواڵ و رووداو و كارەساتی ناخۆش و نامۆ بە كۆمەڵگاكەمان بەئاگامان دەهێننەوە و پێمان دەڵێن كە پێویستە بە هەموومان و هەریەك لای خۆیەوە هۆكارەكانی لە بنەڕەتەوە چارەسەربكەین”.

لە كۆتایی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، “پێویستە ئیلهام لە جەژن وەرگرین بۆ لێبوردەیی و ئاشتەوایی و زاڵكردنی گیانی یەكتر قبووڵكردن و ئەوەی ئێمەی كورد پێی دەڵێن “گەردن ئازادی” و جەژنی هەموو لایەك پیرۆز و حەجی حاجییان قبووڵ بێت و ساڵانی تر بە خۆشی و شادیی زیاترەوە بگەڕێتەوە ناومان.”.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەولێر: هەر كەسێك لەهەر پلە و پۆستێكدا بێت تەقە بكات دەستگیردەكرێت

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: گەلی كوردستان چاوەڕوانی ئەوەیە لایەنەكان جەژن بكەنە دەرفەتی یەكڕیزیی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share