ئالکاراز هەفتەیەک پێش ویمبڵدن گەڕایەوە لووتکە

کارلۆس ئالکارازی یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئیسپانی، پاڵەوانێتی کوینزی بردەوە و لووتکەی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی گرتەوە.

دوای ئەوەی جامی پاڵەوانێتی کوینزی بەرزکردەوە، کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەرزەویدا بەهێزەوە گەڕایەوە لووتکە و پێش نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی کەوت.

بڕیارەی هەفتەی داهاتوو پاڵەوانێتی ویمبڵدن ئەنجامبدرێت، کە بە هەمانشیوەی کوینز لەسەر یاریگای چیمەن ئەنجامدەدرێت، بۆیە ئەم دەستکەوتە لەم ساتە و لەو جۆرە یاریگایەدا پاڵپێوەنەرێکی بەهێز دەبێت بۆ ماتادۆرەکەی ئیسپانیا.

نوێترین ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی بۆ ئاستی کوڕان:

1- کارلۆس ئالکاراز 7675 خاڵ

2- نۆڤاک جۆکۆڤیچ 7595 خاڵ

3- دانیل میدڤیدێڤ 5890 خاڵ

4- کاسپەر ڕوود 4960 خاڵ

5- ستیفانۆس تسیتسیپاس 4670 خاڵ

6- هۆڵگەر ڕۆن 4510 خاڵ

7- ئەندرێ ڕوبلێڤ 4255 خاڵ

8- یانیک سینەر 3345 خاڵ

9- تایلۆر فریتز 3310 خاڵ

10-  فرانسیس تیافۆ 3085 خاڵ

بابەتی پێشتر

زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ گواردیۆلا لێدرا

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئۆسیمین بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ کوێ؟ ئۆبامیانگ کۆتاییهاتووە

یانەی چێڵسی لە پلانیدا نییە وەرزی داهاتوو بەردەوامی بە تواناکانی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگی گابۆنی بدات. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی…
Total
0
Share