وەزارەتی دارایی: بۆ دابەشكردنی مووچە ئەگەر پێویست بكات رۆژانە بانكەكان تا ئێوارە كراوە دەبن

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات و رایدەگەیەنێت، “ئەم چەند رۆژە ئەگەر پێویست بكات بانكەكان تاوەكو ئێوارە كراوە دەبن تا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بەر لە جەژن دابەشبكرێت”.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەم چەند رۆژەی پێش جەژن مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەدرێت و بانكەكانیش بە رووی مووچەخۆراندا كراوە دەبن.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دارایی جەختیكردەوە، ئەم چەند رۆژە ئەگەر پێویست بكات بانكەكان تا ئێوارە كراوە دەبن كە بتوانرێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بەر لە جەژن دابەشبكرێت.

بابەتی پێشتر

بڕە پارەیەک بە رۆژنامەنووسان دەدرێت

بابەتی دواتر

سودانی دڵنیایی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: هەر رۆژنامەنووسێک بووەتە ئەندامی رۆژنامەنووسانی عێراق دەبێت لای ئێمە دەستلەکاربکێشێتەوە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاگاداری ئەو رۆژنامەنووسانە دەکاتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بوونەتە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق بە زووترین کات…
Total
0
Share