گواردیۆلا بۆ ئیدارەی سیتی: ئەم یاریزانەم دەوێت

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی خواستی لەسەر کڕینی ئەشرەف حەکیمیی مەغریبی نیشانداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مارکا”، ئیلکای گوندۆگان و بێرناردۆ سیلڤا و کایل واڵکەر بەردەوامبوونیان لە مانچستەر سیتی مسۆگەر نییە، گواردیۆلای ڕاهێنەر چارەسەری بۆ پێگەکانی گوندۆگان و سیلڤا هەیە، بەڵام کێشەی لە پێگەی واڵکەردا هەیە ئەگەر بێتو بە گرێبەستی پێشکەشکراوی یانەی بایرن میونشن قایلبێت و بڕوات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی مان سیتی لەسەر ڕاسپاردەی گواردیۆلا سەرقاڵن بە دانوستاندن لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی مەغییبی، پێیانوایە باشترین جێگرەوەیە لە پێگەکەی واڵکەردا.

گواستنەوەی حەکیمیی تەمەن 24 ساڵ ئاسان نییە، بەوپێیەی تاوەکو 2026 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان واژۆکردووە، ڕەنگە تێچووی گواستنەوەکە نزیکی (100) ملیۆن یورۆ ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)ڕیاڵ مه‌درید به‌ هاتریکی ئاسینسیۆ و نمایشی بنزیمه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی لالیگا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share