(ڤیدیۆ) وێستهام یاریی لوتکه‌ی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵی له‌ دووه‌مه‌وه‌ کرده‌ چواره‌م

یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵیمپی له‌نده‌ن ڕووبەڕووی لیڤه‌رپوڵ بووەوە، ئەستێرەکانی داڤید مۆیس بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی ١1ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی وێستهام یونایتد لە یاریگای ئۆڵیمپی له‌نده‌ن میوانداریی یانەی لیڤه‌رپوڵی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی یانەی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “هامه‌رز” لە خولەکەکانی پێنج، چوار، 67، 75 لەلایەن ئالیسۆن بیکه‌ر (به‌هه‌ڵه‌)، پابلۆ فۆرنالس، کورت زوماوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی لیڤه‌رپوڵیش له‌ خوله‌که‌کانی 41، 83 له‌لایه‌ن ترێنت ئه‌لیکسانده‌ر ئاڕنۆڵد و دیڤۆک ئۆریجی-یه‌وه‌‌ تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، وێستهام بەکۆکردنەوەی 23 خاڵ بۆ پلەی سێیه‌می ڕیزبەندیی پریمەرلیگ سه‌رکه‌وت، هەروەها یانەی لیڤه‌رپوڵ بە 22 خاڵەوە لە پلەی دووه‌مه‌وه‌ بۆ پله‌ی چواره‌م دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی بایدن لەبارەی هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی

بابەتی دواتر

ڕیزبەندی زانکۆکانی هەرێم و عێراق بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و شیریف تیراسپۆڵ براوه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌می چامپیۆنزلیگ بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بوروسیا دۆرتمۆند بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بێشکتاش تۆمارکرد. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا…