وەزارەتی دارایی هەرێم: رۆژی شەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوامدەبێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوامدەبێت تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەدرێت.

كەمێك پێش ئێستا هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەغداد رەزامەندی لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار دەربڕیوە و رۆژی یەكشەممە پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، رۆژی شەممە، 24ی حوزەیران دابەشكردنی مووچە بەردەوامدەبێت و تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئاسایش هێزێک نییە بۆ ترساندن بەڵکو هێزی ڕەواندنەوەی ترسی هاوڵاتییانە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاسایش هێزێک نییە بۆ ترساندن، بەڵکوو هێزی رەواندنەوەی ترسی هاوڵاتییانە. قوباد…
Total
0
Share