توێژینەوەیەکی بەریتانی: کۆرۆنا نەوەیەکی وێرانکرد

توێژینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرایدەکات بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتین بووە هۆی وێرانکردنی نەوەیەکی تەواو لە زۆر رووەوە.

توێژەران دەڵین، “حکومەتی وڵاتان لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەرەنتین و رێوشوێنی زۆر توندیان گرتە بەر بێ ئەوەی دەرئەنجامەکانی تاوتوێ بکەن و دڵنیاببنەوە لەوەی کە کاریگەری لاوەکی بۆ داهاتوو نییە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نەوەیەکی تەواو لە لایەنی دەروونی و پزیشکی و فێرکارییەوە وێران ببن”.

ئاماژە بەوەشدەکەن، “کەرەنتین بووە هۆی گۆڕینی شێوازی خواردن، قەڵەوبوونی ژمارەکەی زۆر، وایکرد منداڵان و هەرزەکاران کێشەی ژیانی کۆمەڵایەتییەکان بۆ دروستببێت و نەتوانن پەیوەندی کۆمەڵایەتی ببەستن، ئالوودەی ئامێرە زیرەکەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببن”.

ئاشکراشیدەکەن، “کەرەنتین کێشەیەکی گەورەی لە بواری فێرکردن دروستکرد و بووە هۆی ئەوەی تا ئێستاش ئەو منداڵانەی لە قۆناغی فێربووندان نەتوانن بە شێوازە کلاسیکییەکانی خوێندن رابێنەوە”.

بابەتی پێشتر

سیتی چووە نێو هاوکێشەی دیکلاین رایسەوە

بابەتی دواتر

بڕگەیەکی گرێبەستی سیمۆنز سەرنجی یانە گەورەکانی ڕاکێشاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەتەوێت كێشت دابەزێت ؟

بەشێكی زۆرمان ئەو ڕاستییە دەزانین خواردنەوەی بەردەوامی شلەمەنییەكان كاریگەریی ئەرێنییان لەسەر دابەزاندنی كێش دەبێت، لەهەمانكاتدا هۆكارێكیشن بۆ خێراكردنی…
زیاتر ببینە

لە کاتی گەرمادا پیاز بخۆ

شارەزایانی بواری پزیشکی رێنمایی دەدەن لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا پیاز بخۆن. پیاز بەهۆی ئەو پێکهاتانەی تێیدایە، جەستە…
Total
0
Share