قوباد تاڵەبانی: بەم نزیكانە مەرزی شوشمێ بە رووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە

لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران مەرزی شوشمێی بەسەركردەوە و رایگەیاند، ” بەم نزیكانە مەرزەكە بە فەرمی بە ڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە و ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابوریی هەڵەبجە و هەورامان”.

قوباد تاڵەبانی لە سەردانەكەیدا دوای ئەوەی بە وردی لە كێشە و گرفتەكانی مەرزەكەی كۆڵییەوە، ئاماژەی بە كۆبوونەوەی هەفتەیەك لەمەوبەری خۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق كرد كە بڕیارە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كاربكرێت بۆ فراوانتركردنی مەرزی شوشمێ لە سنووری تەوێڵە.

هەر لە چوارچێوەی فراوانكردنی مەرزەكەدا، لە ماوەیەكی نزیكدا گەشتیاران دەتوانن بە فەرمی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە نێوان هەرێم و ئێراندا هاتوچۆ بكەن، ئەمەش یارمەتیدەردەبێت لە بوژانەوەی زیاتری ئابوری و گەشەكردنی كەرتی گەشتوگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: هاتوچۆی بارهەڵگر لە سەیرانگەکان لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو  12ی شەو قەدەغەیە

هاتوچۆی سلێمانی، ڕیاگەیاند، هاتوچۆی بارهەڵگر لە سەیرانگەکان لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو  12ی شەو قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی،…
Total
0
Share